00:00:03
بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12
لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن زانیاری
00:00:16
دەربارەی تەندروتی و خۆشگوزەرانی .و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن
00:00:29
تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:34
بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون.
00:00:37
وە مەبەست لە بابەتەکان ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە
00:00:41
بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:49
من ناوم سەیرانە و ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەدا باسی پەیوەندییەکان دەکەم.
00:00:53
هەریەك لە ئێمە، پەیوەندیی جودامان هەیە لەگەڵ ئەو کەسە جودایانەدا کە لە ژیانماندان،
00:00:59
وەك هاوڕێکانمان، خێزانەکەمان، هاوژینەکانمان نم. مێرد یان دۆستی کوڕ یاخود دۆستی کچ،
00:01:06
وە ئەو کەسانەی لەڕێی شوێنکارەکەمانەوە ،یاخود لەڕێی قوتابخانەوە دەیانناسین
00:01:11
یان ئەندامانی کۆمەڵگا ناوخۆییەکەمان.
00:01:14
دەشێت پەیوەندییەکان شتێكیئەرێنی بن ،و شتی زۆر نایاب بهێننە ژیانمانەوە
00:01:19
بەڵام هەروەها دەشێت پەیوەندییەکان ناتەندروست یان نەرێنی بن و باش نەبن بۆمان،
00:01:25
تەنانەت ئەگەر لەئێستاشدا هەست بەو نەرێنی و ناتەندروستیە نەکەین،
00:01:31
ئەم تۆمارە دەنگییە یارمەتیت دەدات لە وردبوونەوە لە پەیوەندییەکانت و
00:01:35
لە تێڕامان لەوەی کامیان پەیوەندییەکی تەندروستە و کامیان ناتەندروست
00:01:40
یان تەنانەت پڕ لە مامەڵەی خراپە.
00:01:43
پەیوەندییە تەندروستەکان، ڕاستگۆیی و ڕێز و پەیوەندیگرتن و گفتوگۆی کراوەیان تێدایە
00:01:48
لەنێوان هەردوو لایەنی پەیوەندییەکەدا و پێویستیان بە کۆشش و لێبوردەیی هەردوو کەسەکە هەیە.
00:01:54
هاوژینەکان ڕێزی سەربەخۆیی یەکتر دەگرن و دەشتوانن بڕیاری خۆیان بدەن،
00:02:00
بەبێ ئەوەی لە تۆڵەسەندنەوەی هاوژینەکەیان بترسن، وە هەروها بڕیارەکانیشیان هاوبەشی پێدەکەن.
00:02:07
پەیوەندییە تەندروستەکان باشترین خەسڵەتەکانت دەردەخەن و
00:02:11
هەستێکی باشت دەربارەی خودی خۆت پێدەدەن. بەڵام لەبیرت بێت کە پەیوەندیی تەندروست
00:02:16
مانای پەیوەندییەكی "بێ کەم و کورتی" نیە، وە هیچ کەسێکیش هەمیشە تەندروست نیە.
00:02:22
هێڵێکی جیاکەرەوەی ڕوون هەیە لەنێوان پەیوەندیی تەندروست
00:02:26
و پەیوەندیی ناتەندروست یان پڕ مامەڵەی خراپدا.
00:02:30
دەشێت تێگەیشتن و سەردەرکردن لەوەی کە تۆ لە چ جۆرە پەیوەندییەكدایت، کارێکی ئاستەنگ بێت.
00:02:36
لەبیرت بێت کە مامەڵەی خراپ تەواو پەیوەندیی بە دەسەڵات و جڵەوگرتنەوە هەیە.
00:02:42
دەشێت پەیوەندییەکی ناتەندروست، ناهاوسەنگیی دەسەڵات و قسەی ڕەق و پشتگوێخستنی سنوورەکان
00:02:48
و زۆرکردنی لە کەسێك تێدابێت بۆ ئەنجامدانی کارێك کە ئاسوودە نیە لە ئەنجامدانیدا.
00:02:54
لە پەیوەندییەکی پڕ مامەڵەی خراپدا، یەکێك لە هاوژینەکان
00:02:57
بەنزیکەیی جڵەوی تەواوەتیی هاوژینەکەی دیکەی بەدەستە.
00:03:01
بۆ نمونە، ئەگەر کەسێك لە ژیانتدا بەردەوام وەهات لێبکات کە هەستێكی خراپت
00:03:06
هەبێت دەربارەی خۆت، ئەوا ئەم پەیوەندییە پەیوەندییەکی تەندروست نییە.
00:03:11
دەتوانیت سەرجەم پەیوەندییەكانت لەگەڵ خێزانەكەت، هاوڕێكانت و هاوبەشە نزبكەكانتدا وەك
00:03:17
پەیوەندیی تەندروست یان ناتەندروست و یان تەنانەت پڕ لە مامەڵەی خراپ، پۆلێن بکەیت.
00:03:24
کەواتە هێڵە جیاکەرەوەکەی نێوان پەیوەندیی تەندروست و ناتەندروست لەکوێدایە؟
00:03:29
وە چ شتێك هێمایە بۆ هەڵوێست و ڕەفتاری هەڵە و ناتەندروست؟
00:03:33
لەبیرت بێت کە سەرەڕای هەموو شتێك، تۆ شایەنی پەیوەندییەکیت
00:03:37
کە لەسەر بنەمای میهرەبانی و ڕێز بنیادنرابێت.
00:03:48
ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:03:51
دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:03:57
بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:04:00
یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.