لاها - شوێنێکی سەلامەتی گریمانەییە بۆ ژنان و کچان.
پانتایی سەلامەتی گریمانەكراو زانیاری دەستەبەر دەكات بۆ ژنان و كچان لەبارەی تەندروستی جنسی و منداڵخستنەوە و توندوتیژی جێندەرییەوە، هەروەها لەبارەی ئەوەی لە كوێ و چۆن دەستت بە خزمەتگوزارییەكان رابگات لە كاتی پێویستدا.
ئەمە یەكەم پێگەیە كەلەلایەن و لە پێناو ژنان و كچاندا دارێژرابێت لە هەلومەرجە مرۆییەكان و گەشەپێداندا لە پێناو چارەسەركردنی توندوتیژی جێندەری.
زانیاری بە چەشنێكی چێژبەخش و داهێنانكارانە و ئەرێنی و بە شێوەیەكی راستەوخۆ بۆ ژنان و كچان دەستەبەر دەكات
پێگەكە لەلایەن و لە پێناو ژنان و كچانەوە و بە پاڵپشتی یونیسێف و رێكخراوە هاوبەشەكانی دارێژر.
ئامانجی لاها بریتیە لە:
(1) تواناداركردنی ژنان و كچان;
(2) كۆتایی هێنان بە قەدەغەكراوەكان و شەرمەزاری پەیوەست بە تەندروستی جنسی و منداڵخستنەوە;
(3) هاوكاریكردنی ئەو ژنان و كچانەی روبەڕوی توندوتیژی بوونەتەوە بۆ ئەوەی دەستیان بەو خزمەتگوزارییانە رابگات كە لە نزیك خۆیانەوە فەراهەمكراون.

چۆن پانتایی سەلامەتی گریمانەكراو هاوكارت دەبێت؟

بدۆزەرەوە
بەستەرە-لینك- بكە بۆ دۆزینەوەی زانیارییەكانی تایبەت بە ئافرەتان و كچان. كە ووتار، و ڤیدیۆ و پۆدكاست بەدی دەكەیت لەبارەی بابەتە جۆراوجۆرەكانی پەیوەست بە جەستە و تەندروستیتەوە، هەروەها بە باشی و سەلامەتیتەوە.

پەیوەندی بكە
پانتایی سەلامەتی گریمانەكراو دەرفەت لە خۆدەگرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئافرتان و كچانی دیكەدا دروست بكەیت، بیرۆكە و بۆچونەكانت ئاڵوگۆڕ پێبكەیت، و كۆمەڵگەیەكی بەهێزتر بنیات بنێیت بۆ ئەوەی پشتیوانی لە یەكتری بكەن.

بەدیكردن
بەكارهێنانی شریتی گەڕان بۆ بەدیكردنی بابەتێكی دیاریكراو كە جێی بایەخپێدانی تۆ بێت. تۆ ووتار، ڤیدیۆ و پۆدكاستی پەیوەندیدار بەو بابەتە دەدۆزیتەوە كە جێی بایەخپێدانی تۆیە.