view icon
435 بینراوەکان

تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین": باڵغ بوون

podcast podcast

ئەم تۆمارە دەنگیە یارمەتیت دەدات بە تێپەڕبوون بە تەمەنی هه‌ڕزه‌کاریدا بە ئامۆژگارییەکی نایاب!

بۆ گوێگرتن لە تۆمارە دەنگییەکە کلیک لەسەر دوگمەی "ئیشپێکردن" لە خوارەوە بکە.

 

00:00:03 بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12 لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن زانیاری
00:00:16 دەربارەی تەندروتی و خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن.
00:00:29 تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:34 بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون.
00:00:37 وە مەبەست لە بابەتەکان ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە
00:00:41 بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:49 من ناوم سەیرانە و ئەمڕۆ باسی سێ کورتە زانیاریتان بۆ دەکەم
00:00:54 تاكو قۆناغی باڵغ بوونتان بە شێوەیەكی ئاسان تێپەڕێنن!
00:00:58 کورتە زانیاریی ١ :ڕووگیر مەبە و شەرم مەکە دەربارەی هەریەكێك لەو شتانەی لێت ڕوودەدەن.
00:01:04 تێپەڕبوون بە قۆناغی باڵغ بووندا، واتای ئەوەیە تۆ دەبیتە کچێکی پێگەیشتوو
00:01:10 جەستەت بەشێوەیەكی ئاسایی کردارەکانی ئەنجام دەدات.
00:01:13 لەبیرت بێت: هەموو کەسێك بە قۆناغی باڵغ بووندا تێپەڕ دەبێت!
00:01:18 کورتە زانیاریی ٢: كەسێك بدۆزەرەوە کە متمانەت پێی بێت تاکو گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت.
00:01:24 دەشێت ئەو کەسە دایكت یان خوشکت یان ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزا، یان نەنكت
00:01:31 یان پور و ئامۆژنت یاخود دایكی هاوڕێ نزیکەکەت بێت.
00:01:35 شتێكی زۆر ئاساییە کە پرسیارت هەبێت دەربارەی کاتی دەستپێکردنی باڵغ بوون،
00:01:40 و چی ڕوودەدات و دەشێت هۆکار چی بێت کە هێشتا ئەو قۆناغە دەستی پێنەکردووە.
00:01:45 لەبیرت بێت، هیچ پرسیارێك بێمانا و پووچ نییە!
00:01:49 کورتە زانیاریی ٣: دەشێت گۆڕانکاری شتێکی قورس بێت، وە دەشێت
00:01:54 هەموو شتێكی قۆناغی باڵغ بوونت بەدڵ نەبێت. بەڵام لەبیرت بێت: جەستەت کارت لەگەڵدا دەکات
00:02:00 تاکو یارمەتیت بدات ببیتە کچێكی پێگەیشتوو. ئەمەش شتێكە دەبێت دڵمان پێی خۆش بێت!
00:02:13 ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:02:17 دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:02:22 بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:02:25 یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.
Tags:
توێكاری لەشی مێینە
یەکەم_سوڕی_مانگانە
یەکەم_جار
كچە_هەرزەكارە_گەنجەكان
كچە_هەرزەكارە_بەتەمەنترەكان